داوا له ئه‌ندامان و میوانانی بهڕێزدهكهین كه ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن له‌به‌كارهێنانی یانه‌ی کورد هاک تكایه بۆ جارێكیش بێت چاوێك به‌م خاڵانه‌دا بخشێنن بۆ دووربوون له دروستبوونی هه‌ركێشه‌یه‌ك.
۱-به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت سووكایه‌تی به پیرۆزیەكانی هیچ ئاینێكی ئاسمانی و وڵات و نەتەوەو ڕەگەزێک بكرێت له یانه‌دا،
۲-پێویسته ناوی ئه‌ندام گونجاوبێت بۆ تۆمار بوون،
۳-پێویسته سه‌ردێری بابه‌ت له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌دا بگونجێت.
٤-نابێت سووكایه‌تی به هیچ ئه‌ندامێكی یانه بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ترەوه،
٥- بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر وێنه‌یه‌كی نەشیاو و ووروژێنه‌ر له یانه‌دا ده‌بێته هۆی ده‌ركردنی ئه‌ندام به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌و مافی به‌ئه‌ندام بوونی لێده‌سه‌ندرێته‌وه،
٦-نابێت بابه‌تی كۆن بنووسرێتهو و دووباره بكرێته‌وه ته‌نها له كاتی نوێ كردنه‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی بابه‌ته‌كه‌دا نه‌بێت،
۷-نابێت بابهتهكان بە ناڕێکی بنووسرێت و هه‌ر بابه‌ته و پێیوسته له به‌شی گونجاوی خۆیدا دابنرێت،
۸-نابێت وه‌ڵامی بابهتهكان له ناوه‌ڕۆكی بابه‌ت ده‌ربچێت،
۹-نابێت كێشه‌ی تایبه‌تی نێوان ئه‌ندامان له په‌یامی گشتیدا بنووسرێت به‌ڵكو ده‌بێت له ڕێگه‌ی په‌یامی تایبه‌تی و ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه چاره‌سه‌ربكرێت،
۱۰درووسكردنی دووبەرەکی گروپی سیاسی و ئایین و دژایەتی کردنی یەکتری له یانه‌دا ڕێگهپێنهدراوە و ئه‌گه‌ر دروستیش بكرێت له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه ده‌ست به جێ ده‌سڕێته‌وه و ده‌بێته هۆی دوورخستهنەوهی هه‌موو ئه‌ندامانی گروپه‌كه،
۱۱-پێوسته مافی ئه‌و بابه‌تانه بپارێزرێت كه له یانه‌دا هه‌ن وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه مافی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له یانه‌كانی دیكه‌وه وه‌رده‌گیرێن،
۱۲-نابێت ئه‌ندام له هەژمارێک زیاتری هەبێت لە یانەدا،
۱۳-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ی کورد هاک به هیچ جۆرێك به‌رپرس نیه له‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه،
۱٤-هەر ئەندامێک هەوڵی زیان گەیاندن بە ئەندامانی یانە بدات هەژمارەکەی بلۆک دەکرێت بۆ هەمیشەی
١٥ - ئەندامان دەسەڵاتی ئەوەیان نیە بابەتەکانی خۆیان بسڕنەوە، کاتێک ئەندامێک بابەتێک دادەنێت ئەو بابەتە دەبێتە موڵکی یانە.
١٦- ئەندامان ناتوانن هەژماری خۆیان بسڕنەوە لەیانە.
بە بەردەوامبوون لە خۆتۆتۆمار کردن تۆ ڕازی دەبیت بە یاساکان و وە هەر شتێک کە بەڕێوبەرایەتی یانە ئاماژەی پێ دەکات.
|