هەڵسەنگاندنی بابەت:
  • 4 دەنگەکان - 4.5 بەڕێژەی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
یاسای یانەی کورد هاک - Kurdh-h
#1
Star 
سڵاوتان لێبێت ئەندامانی یانەی کورد _هاک
-----------------
سەرەتا  مرۆڤی ڕۆشنبیر پێویستی بەیاسا نیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ بەرچاو ڕوونی ئاماژە بە چەند یاسایەک دەدەم تاوەکو تووشی کێشە یان هەڵە نەبین لە کاتی بەکارهێنانی یانە یان دانانی بابەت یان مامەڵە کردن لەگەل ئەندامان و هتد.. .!
١ - ناوی ئەندام دەبێت شیاو بێت نابێت بەناوێکی نەشیاو لە یانەی کورد هاک خۆی تۆمار بکات بەپێجەوانەوە ئەندام قەدەغە(باند) دەکرێت.
٢ - ئەندامان پێویستە ڕێز لەیەکتری بگرن و بە ڕەوشت و ئەتەکێتی بەرز مامەڵە لەگەڵ یەکتری  بکەن نابێت قسەی نەشیاو بەیەکتری بڵێن و ناو و ناتۆرە لەیەکتری بنێن.
٣ - ئەندامان پێویستە بابەتەکانیان بە زمانی شیرینی کوردی دابنێن لەیانە و ڕونکردنەوەی تەواو لەسەر بابەتکانیان  بدەن و بە شێوەیەک ئەندامانی تر بتوانن لێی تێبگەن بەپێچەوانەوە بابەتەکەی دەستکاری دەکرێت و چاک دەکرێت یان دەسڕدرێتەوە.
٤ - ئەندامان پێویستە بابەتەکانیان بە جوانی بڕازێننەوە و  لە بەشی شیاو دایان بنێن و هەموو بەشەکان جیاکراونەتەوە هەر کەموو کوڕیەکیش هەبوو دەتوانن لەبەشی پێشنیاری یانە بابەتی لەسەر دابنێن یان لە شەت بۆکس بەنامە بینوسن یان بە پەیامی تایبەت دەستەی بەڕێوبەرایەتی ئاگادار بکەنەوە.
٥ - ئەندامان پێویستە پێش دانانی بابەتەکانیان کاتێک دەیانەوێت بەستەر پرۆگرام یان هەر شتێک لەناو بابەتەکانیان دادەنێن نابێت لینکی ڤایرۆساوی و سێرڤەر و زیان بەخش لەناو بابەتەکانیان دا هەبێت، وە پێویستە پێش ئەوەی ئەندامان لینک لەناو بابەتەکانیان دابنێن پشکنین بۆ لینک و پرۆگرامەکان بکەن چونکە هەر ئەندامێک لەناو بابەتەکەی بەستەر و فایلی زیان بەخش بدۆزرێتەوە  بەپێی یاسای یانەی کورد هاک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت یان قەدەغە (باند) دەکرێت،
ئەندامان پێویستە بۆ دانانی بەستەری داگرتن ی پرۆگرام و فایل  سایتی مێگا (Mega.nz)  یان مێدیافایەر (MediaFire.com) یاخوود لینکی سایتی سەرەکی پڕۆگرامەکە یان  فایلەکە دابنێن بەپێچەوانەوە بابەت دەستکاری دەکرێت و بەستەرەکە لادەبردرێت لەلایەن دەستەی بەڕێوبەرایەتی، تەنها  لەکاتێک دا دەتوانن بەستەری داگرتنی جیاواز دابنێن بەمەرجێک بەستەری داگرتن پێویستی بە تێپەڕاندنی ڕیکلام (ADS) نەبێت.
٦ - هەر ئەندامێک ئەگەر زانی بابەتێک بەستەر یان فایلی زیان بەخشی تیدایە پێویستە هەواڵی لێبدات و ئاگادارمان بکاتەوە و بەپێی یاسای یانەی کورد هاک مامەلە لەگەل خاوەنی بابەتە هەواڵ لێدراوەکە دەکرێت یان قەدەغە دەکرێت.
٧ - ئەندامان کاتێک بابەبەتێک لە شوێنێک دەهێنن پێویستە ئاماژە بە سەرچاوەی بابەتەکەیان بدەن بە پێچەوانەوە بابەت دەستکاری دەکرێت یان دەسڕدرێتەوە.
٨ - ئەندامان نابێت هەژماری زیادە لەناو یانە دابنێن هەر کاتێک هەست کرا ئەندامێک لە هەژمارێک زیاتر بەکار دەهێنێت لەناو یانە 
هەژمارە نوێیەکانی باند(قەدەغە)دەکرێت.
٩ - ئەندامان دەسەڵاتی ئەوەیان نیە بابەتی خۆیان دەستکاری بکەن بۆیە ورد بن لە دانانی بابەتەکانتان.
١٠ - ئەندامان دەسەڵاتی ئەوەیان نیە بابەتی خۆیان بسڕنەوە کاتێک کە ئەندامێک بابەتێک دادەنێت ئەو بابەتە دەبێتە موڵکی یانە و دەمێنێتەوە.
١١ - ئەندامان دەسەڵاتی ئەوەیان نیە هەژماری خۆیان بسڕنەوە.
١٢ - هەر ئەندامێکی یانەی کورد هاک لەدەرەوەی یانە هەر کارێکی نایاسایی دژی وێبسایت و ماڵپەری کوردی و هەژماری کوردی لەهەر شوێنێک بەناوی خۆی یان بەناوی یانەی کورد هاک ئەنجام بدات یانەی کورد هاک لێی بەرپرس نیە.
هیوای سەلامەتی و سەرکەوتن ئەندامانی یانەی کورد هاک، پابەندی یاساکان بن.
-----------
دواین نوێکردنەوە: ٢٥-٨-٢٠٢٠
وەڵام دانەوە
سوپاس کراوە لەلایەن Eminem، HamaGold، mr.cj، aland، Ako، kakoutlaw، Lu Bu، Kawa، 7ama.software، ڕامیار، HaxTor، TOX1C، TheXerr0r، Aiden، Danyar Isco، Lucifer، yousif


گواستنەوەی خێرا:


ئامادەبوانی ئەم بەشە: 1 میوانەکان

بە کوردی قسە بکەن بە کوردی بخوێنن بە کوردی بنووسن


Kurd-h © 2019 - 2020